Till innehållet

ده‌توانیت ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ بكه‌یت


ئه‌وه‌ی که‌ ده‌توانێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیارێک بکات یان خودی خوێندكاراه‌که‌یه‌، یان دایکوباوکی یاخود هه‌ندێک جار سه‌رپه‌رشتیکاره‌که‌ین. هه‌رگیز شاره‌وانی یاخود سه‌رپه‌رشتیکارێکی خوێندنگا ناتوانن داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیار بکه‌ن. له‌ یاسای خوێندندا به‌ ووردی نوسراوه‌ کێ ده‌توانێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ بکات. ئه‌گه‌ر تۆ پێگه‌یشتوو بیت و له‌ که‌سێکی دیکه‌ گه‌رێی له‌ جیاتی تۆ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ بکات، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ به‌ڵگه‌ی وه‌کاله‌تنامه‌ی نیشان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که‌ شیاوێتی یاسایی تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ وه‌کاله‌تیی تۆ بکات

ئه‌و بڕیاره‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌کرێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت:

بڕیاری دواخستنی ئه‌رکی چوونه‌ خوێندنگا یاخود کۆتایی هاتنی ئه‌رکی چوونه‌ خوێندنگا

بڕیاری دواخستنی ئه‌رکی چوونه‌ خوێندنگا و بڕیاری کوتایی هێنان به‌ ئه‌رکی چوونه‌ خوێندنگا، ده‌کرێت له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیکاری خوێندكاراه‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان بۆ بکرێت. .بەشی سێیەم، پەڕەگرافی حەوتەم و دەیەم، یاسای خوێندن

وه‌رگرتن له‌ خوێندنگای جیاواز و خوێندنگای تایبه‌ت

بڕیاری وه‌رگرت له‌ خوێندنگای جیاواز یاخود خوێندنگای تایبه‌ت له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیکاری منداڵه‌وه‌ ده‌کرێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت بەشی سێییەم، پەڕەگرافی پێنجەم، یاسای خوێندن. بۆ خوێندنگا جیاوازو خوێندنگا تایبه‌ته‌ سه‌ربه‌خۆکانیش هه‌مان شته‌. بەشی نۆیەم، پەڕەگرافی حەڤدەهەم، یاسای خوێندن

خوێندنگای تایبه‌ت

بڕیار ده‌رباره‌ی ئه‌و خوێندكاراانه‌ی که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ناژین (خوێندنگای تایبه‌تیی) و مافی ته‌واوکردنی خوێندنه‌که‌یان له‌ خوێندنگایتایبه‌تییدا له‌ لایه‌ن خودی خوێندكارا و وه‌کیله‌که‌یه‌وه‌ ده‌کرێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان بۆ بکرێت بەشی حەوتەم، پەڕەگرافی هەشتەم، یاسای خوێندن

خوێندنگای بنه‌ڕه‌تیی

بڕیار ده‌رباره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ناژین (خوێندنی بنه‌ڕه‌تیی)، گواستنه‌وه‌ی خوێندكارێك به‌ مه‌به‌ستی له‌ دابین كردنی ئاسوده‌یی و هێمنیی له‌ خوێندندا بۆ خوێندكارانی دیكه‌، ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی خوێندكارێك له‌ خوێنگایه‌كی بنه‌ڕه‌تیی كه‌ له‌ سنوری شاره‌وانیه‌كی دیكه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌ ده‌رباره‌ی مافی ته‌واوكردنی خوێندن له‌ خوێندنگای بنه‌ڕه‌تییدا، له‌ لایه‌ن خود خوێندكار یاخود نوێنه‌ری ئه‌و خوێندكاره‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ ده‌كرێت. بەشی چوارەم، پەڕەگرافی یازدە و دوازدە، یاسای خوێندن

وانه‌پێووتنه‌وه‌ی تایبه‌ت

بڕیار ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خوێندكارێك بخرێته‌ به‌ر وانه‌ووتنه‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه‌، له‌ لایه‌ن خودی خوێندكار یاخود سه‌رپه‌رشتیكاری ئه‌وه‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. بەشی هەشتەم. پەڕەگرافی یەکەم، ڕاسپاردەنامەی خوێندنی بنەڕەتیی

وه‌رگرتن له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی

بڕیار ده‌رباره‌ی وه‌رگرت له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی، له‌ لایه‌ن داواكاره‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. بەشی پێنجەم، پەڕەگرافەکانی یازدە و سێزدە دال، یاسای خوێندن

وه‌رگرتن له‌ خوێندنگای جیاوازی ئاماده‌یی

بڕیار ده‌رباره‌ی وه‌رگرتن له‌ خوێندنگای جیاوازی ئاماده‌ییدا له‌لایه‌ن خودی خوێندكار یاخود نوێنه‌ری خوێندكاره‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. بەشی شەشەم، پەڕەگرافی هەشتەم، یاسای خوێندن وه‌رگرتن له‌ خوێندگای جیاوازی ئاماده‌یی سه‌ربه‌خۆش هه‌مان شت ده‌یگرێته‌وه‌. بەشی نۆیەم، پەڕەگرافی هەڤدەهەم، یاسای خوێندن بڕیاردان له‌ سه‌ر وه‌رگرتن له‌ خوێندنی له‌ گه‌ڵ ئێڕ هۆ دا گونجێنراو له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ده‌كرێت كه‌ داوای ئه‌و جۆره‌ خوێندنه‌ی كردووه‌. بەشی پێنجەم، پەڕەگرافی سییەم، یاسای خوێندن

وه‌رگرتن له‌ خوێندنی سه‌ر به‌ شاره‌وانیی بۆ گه‌وره‌ساڵان

بڕیار ده‌رباره‌ی وه‌رگرتن له‌ خوێندنی سه‌ر به‌ شاره‌وانی بۆ گه‌وره‌ساڵان یان كۆمڤۆكس، وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خوێندنی خوێندكارێك كوتایی پێ بهێنرێت و بڕیار ده‌رباره‌ی مافنه‌دان به‌ خوێندكار كه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌ست به‌ خوێندن بكاته‌وه‌، له‌ لایه‌ن خودی خوێندكاره‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. بەشی یازدەهەم، پەڕەگرافت بیستوسێیەم، یاسای خوێندن

وه‌رگرتن له‌ خوێندنی سه‌ر به‌ شاره‌وانی بۆ گه‌وره‌ساڵانی كه‌نه‌فت

بڕیار ده‌رباره‌ی وه‌رگرت له‌ خوێندنی سه‌ر به‌ شاره‌وانی بۆ گه‌وره‌ساڵانی كه‌نه‌فت یاخود سێرڤوكس، وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خوێندنی خوێندكارێك كوتایی پێ بهێنرێت و بڕیار ده‌رباره‌ی مافنه‌دان به‌ خوێندكار كه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌ست به‌ خوێندن بكاته‌وه‌، له‌ لایه‌ن خودی خوێندكاره‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. بەشی دوازدەهەم، پەڕەگرافی سێزدەهەم، یاسای خوێندن

وه‌رگرتن له‌ وانه‌ی زمانی سویدی بۆ بێگانان

بڕیاری وه‌رگرتن له‌ له‌ وانه‌ی زمانی سویدی بۆ بێگانان، وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خوێندنی خوێندكارێك كوتایی پێ بهێنرێت و بڕیار ده‌رباره‌ی مافنه‌دان به‌ خوێندكار كه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌ست به‌ خوێندن بكاته‌وه‌، له‌ لایه‌ن خودی خوێندكاره‌وه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. بەشی سێزدەهەم، پەڕەگرافی سێزدەهەم، یاسای خوێندن

په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌

ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێكت هه‌بوو ده‌رباره‌ی چۆنێتی داواكردنی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌، ئه‌وا ده‌توانیت بۆمان ته‌له‌فۆن بكه‌یت، بنوسیت یاخود ئیمه‌یل بنێریت بۆ نوسینگه‌كه‌مان

په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌